جەنگاوەرانی هەبەدەهە گۆڕەپانێکی ماددە هۆشبەرەکانیان سووتاند
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی تایلان دەمیرجئۆغلۆ ڕایگەیاند لە ئیزمیر گڕییان لە گۆڕەپانێکی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەرداوە و زیانێکی زۆریان بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان گەیاندووە.
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی تایلان دەمیرجئۆغلۆ ڕایگەیاند لە ئیزمیر گڕییان لە گۆڕەپانێکی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەرداوە و زیانێکی زۆریان بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان گەیاندووە.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا ئاماژەی بە چالاکییە بەردەوامەکانیان دژ بە ئامرازەکانی شەڕی تایبەت کرد و گوتی: "نیوە شەوی ٢٠ شوبات لە ئیزمیر لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە گۆڕەپانێک سوتێندرا کە دڵنیابووینەتەوە ماددەی هۆشبەری تێدا بەکاردەهێنرێت و دەفرۆشرێت. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا بەتەواوەتی گۆڕەپانەکە خاپوورکرا، کە ماوەیەک گەڕەک نشینان ناڕەزایەتی خۆیان لەدژی دەردەبڕی."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشیاری بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر درا و گوتیان: "جەنگاوەرانی هەبەدەهە هەمووکات لە تەنیشت گەلن لە بەرانبەر چەتەکان شەڕ دەکەن. هەرکەسێک بیەوێت لە گەڕەکەکانی ئێمەدا ماددەی هۆشبەر بفرۆشێت و بەکاربهێنێت لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە سزا دەدرێت.
بە تایبەتی بانگەواز لە بنەماڵە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕەکان دەکەین ئاگاداربن لەو گرووپەی کە دەیانەوێت لە گەڕەکەکەماندا ماددەی هۆشبەر بڵاو بکەنەوە، لە دژی ئەم کارانەدا ڕۆڵەکانتان بنێرن بۆ تێکۆشانی شۆڕشگێڕی."