دەوڵەتی تورک ژینگەی کوردستان تاڵان دەکات

دەوڵەتی تورک هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا، ژینگەی کوردستانیش تاڵان دەکات. هەرێمی سەرگەلێ یەک لەو شوێنانەیە کە لە ئەنجامی بۆردوماندا بەسەدان دار سووتێندراون ولە ریشەوە هەڵکەندراون.

سیاسەتی سوتاندن و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پەیڕەو دەکرێت، سەد ساڵە بە بێ وەستان بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بەسەدان ساڵە سیاسەتی شەری تایبەت بەڕێوەدەبات، هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگەی کوردستان، کوردستان، ژینگە و هەموو زیندەوەران لە جوگرافیای کوردستان.

بەتایبەتی بە شێوەیەکی دژوار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ژینگەی کوردستان وێرانکارییەکی درێژخایەن سازدەکات. ئەو چەکە کیمیاییانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەکاریان دەهێنێت، وێڕای ئەوەی لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکان قەدەغەکراون، بەڵام دەوڵەتان بەهۆی بەرژەوەندی خۆیانەوە چاویان بە رووی بەکارهێنانی ئەو چەکانە و تاڵانکردنی ژینگەی کوردستاندا نوقاندووە.

هەرێمی سەرگەلێ یەک لەو ناوچانەیە کە لە ئەنجامی بۆردوماندا بە سەدان دار سوتێندراون و لە ریشە دەرهێنراون.

رۆژنامەوان شنار گۆکتاش ئەو زیانە دژوارانەی سوپای تورکی داگیرکەر لە رێگەی بۆردومانەکەیەوە بە جوگرافیا و ئیکۆلۆژی کوردستانی گەیاندووە، بەڵگەمەند کردووە.

دەوڵەتی تورک لە سەرگەلێ بۆ ئەوەی گۆڕەپانەکانی ژیانی گەریلا لەناو ببات و قەرەقۆڵ دروست بکات دارستانەکان دەسوتێنێت. برینەوە و سوتاندی دارە سەدان ساڵیەکان لە هەرێمی سەرگەلێ تاڵانکردن و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان بە روونی نیشان دەدات.