پرسەی سەرەخۆشی بۆ گەریلای ئەرەگەکە گوڵشەن ئاتالمش دانرا
بۆ گەریلای ئەرەگەکە گوڵشەن ئاتالمش کە لە ساڵی ١٩٩٥دا لە بەدلیس شەهید بوو، پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ گەریلای ئەرەگەکە گوڵشەن ئاتالمش کە لە ساڵی ١٩٩٥دا لە بەدلیس شەهید بوو، پرسەی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ گەریلای سوپای ڕزگاری گەلی کوردستان (ئەرەگەکە) گوڵشەن ئاتالمش (خەڵات) کە لە ساڵی ١٩٩٥دا لە بەدلیس لە شەڕی دژ بە دووژمندا شەهید بوو، لە بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئەسەنیورتی پرسەی سەرەخۆشی دانرا. ڕێکخستنە مەدەنییەکان، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ڕێکخستنەکانی شار و ناوچەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان بەشداری پرسەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان تەرخانکرا. دواتر لەگەڵ بەشداربوونی زیاتری ئازادیخوازاندا بە بەردەوامی درووشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.