دەم پارتی وەزیری پەروەردەی بە درۆ خستەوە
کۆمیسیۆنی کولتوور و هونەری دەم پارتی بانگەشەکانی وەزیری پەروەردەی نیشتمانیی دەوڵەتی تورکی سەبارەت بە دەم پارتی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە دەستبەرداری مافی خوێندن بە زمانی دایکی نابن.
کۆمیسیۆنی کولتوور و هونەری دەم پارتی بانگەشەکانی وەزیری پەروەردەی نیشتمانیی دەوڵەتی تورکی سەبارەت بە دەم پارتی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە دەستبەرداری مافی خوێندن بە زمانی دایکی نابن.
کومیسیونی کولتوور و هۆنەری دەم پارتی سەبارەت بە مافی پەروەردەی زمانی دایکی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:
"یوسف تەکین وەزیری پەروەردەی نیشتمانیی لە کۆنگرەی حزبەکەیدا لە ئێلیح ڕایگەیاند کە ئەندامانی دەم پارتی ڕێگربوون لە کردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی و وانەی پەروەردەی تایبەتی کوردی بەهۆی ڕێگرییەکانی دەم پارتی کۆرسەکان داخران. ئەم قسانەی وەزیر هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، بەڵکوو بەم هەوڵانە دەیانەوێت خۆیان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە و نکۆڵی لە تاوانەکانیان بکەن. وەک هەمیشە دەسەڵاتداران نکۆڵی لە هەموو تاوانەکانیان دەکەن، بەڵام ڕاستیەکان زۆر ڕوونە کە کەس ناتوانێت بیشارێتەوە.
کاتێک وەزیر ئەم لێدوانانە دەدات ئایا ئاگاداری ئەوە نییە کە دەسەڵات لە پەرلەماندا زمانی کوردی بەڕەسمی ناناسێت؟ بۆ سڕینەوەی وشەی کوردی لە شەقامەکان و شارەوانییەکان ئایا وەزیر ئاگاداری هیچ نییە؟ ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییە کوردییەکانیان ڕاگرتووە، باخچەی ساوایانی کوردییان داخستووە ئایا وەزیر ئاگاداری قەدەغەکردنی کۆنسێرتە کوردییەکان نییە؟ لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە بڕیاری ئیداری حکومەت تاکە قوتابخانەی کوردی ئەهلی کە گەل بە ئیمکانی تایبەتی خۆی بەناوی فەرزاد کەمانگەرەو کردبوویەوە لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە دانەخرا؟ بە گشتی لە هەموو بوارەکانەوە ڕێگری لە کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کەلتووری کوردی کراوە، ڕێگری لە هەر جۆرە گەشەدان و پەروەردە بە زمان و کولتووری کوردییەوە نەکراوە؟ بۆیە لێدوانەکانی وەزیر لەو بارەیەوە دوورن لە ڕاستیەوە.
دەم پارتی وەکوو میراتەیەکی سیاسیی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لەپێناو پەروەردەی زمانی دایکی بەتایبەتی زمانی کوردی و زمانی دایکیی هەموو گەلان لە هەوڵ و تێکۆشاندایە. حکوومەتی ئاکەپە- مەهەپە دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە لە ئەنجامی تێکۆشانی سەد ساڵەدا بەدەست هاتووە بە کارێکی باش بۆ گەلەکەمان نیشان دەدات و لەلایەکی تریشەوە هەموو هەوڵێک دەدەات زمانی کوردی لەناو ببات. ئەم دەسەڵاتە کە لە فێر بوونی زمانی کوردی ڕێگە بە دایکان، باوکان و قوتابیان نادات، ئاستەنگیەکی مەزن دروست دەکات و زمانی کوردی بە زمانێکی نەناسراو پێناسە دەکات ئەمانە گەورەترین بەڵگەن لەسەر سیاسەتە دووڕووییەکانی دەسەڵات و گەلەکەمان ئەم کەسانە بەباشی دەناسێت.
وەڵامی ئێمە بۆ وەزیری پەروەردە ئەوەیە؛ هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم خوێندنی زمانی کوردی هەڵبگرن، ڕێگری مەکەن لە کردنەوەی خولی زمانی کوردی، قوتابخانە و باخچەی ساوایان بە زمانی کوردی، ئێمە وەک دەم پارتی قەد لە مافی خوێندن بە زمانی دایکی پاشەکشە ناکەین و بەپێچەوانەوە لەو بارەوە تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین.