کەمپەین دژی دەستبەسەراگرتن: ٣٧٦ دامەزراوە و ڕێکخراو و کەس بەشداربوون

مەجلیسی ڕەنجی هەدەکە دژی دانانی قەیوم کەمپەینی دەست پێ کرد، ٣٧٦ دامەزراوە و ڕێکخراو و کەس بەشداربوون.

مەجلیسی ڕەنجی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) دژی دانانی قەیوم کەمپەینی "دان بە ئیرادەی گەلدا بنێن، با سەرۆکە هەڵبژێردراوەکان بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان" دەست پێ کرد، دەربارەی کەمپەینەکە لە هیل ئوتێل کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست، ڕێکخراوەکان و سەندیکا و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، قەیوم قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان قووڵتر دەکاتەوە و دەستوەردانە لە ئیرادەی گەل، ئەم سەپاندنە کودەتایە و سەر بە ڕژێمە نادیموکراتیکەکانە، مافی دەنگدان و هەڵبژاردن هەڵدەوەشێنێتەوە، ڕێگە بۆ قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە، هەروەها داوا دەکەن ئەم سەپاندنانە کۆتایی بێت، کەسانی هەڵبژێردراو بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و شارەوانییەکان ڕادەستی گەل بکرێنەوە.

٣٧٦ کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و ئابووری و مەدەنی و ڕەنج و پیشەیی و چالاکوان و پارێزەری مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمی کەمپەینەکەیان واژۆ کردووە.