گەنجان بە چالاکییەک لە زانکۆی جنێڤ سەرنجەکانیان ڕاکێشایە سەر گۆشەگیری

گەنجانی کورد بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زانکۆی جنێڤ بڵاوکراوەیان دابەش کرد.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆژن) بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زانکۆی جنێڤ چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەنجان لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەیان دابەش کرد و تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی تووند و قورسکراو. گەنجان لە کامپی زانکۆکەدا بروشووریان دابەش کرد و باسی پارادایمی دیموکراتیک، ژینگەیی و ئازادیخوازیی ژنانیان بۆ خوێندکاران و ئامادەبوان کرد.

ژ.ت