گەنجان کۆبوونەوەیەکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی ئەڵمانیایان پەکخست

گەنجان بۆ راکێشانی سەرنج بۆ سەر پشتیوانی حکومەتی ئەڵمانیا لە هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک کۆبوونەوەیەکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتیان لە شتوتگارت پەکخست.

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست بۆ راکێشانی سەرنج بۆسەر بەرپرسیارێتی حکومەتی ئەڵمانیا لە شەڕی دەوڵەتی تورک کە بە مەبەستی پاکتاوی کورد لەئارادایە، هەروەها بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پشتیوانیە کۆبوونەوەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی دەسەڵاتدار (ئێس پی دی)یان لە شتوتگارت پەکخست.

گەنجان بە پلاکارد کە لە سەری نوسرابوو" هێرشە کیمیاییەکانی سەر کورد رابگرن"، و بە پۆستەر لەبارەی هێرشەکان لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد چوونە ناو هۆڵی کۆبوونەکەوە.

گەنجان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان و باکور-رۆژهەڵآتی سوریا راگەیەندراویان خوێندەوە.

گەنجان بە بیریان هێنایەوە کە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی فایزەر کە لە پشکی ئێس پی دییە بەر لەماوەیەک چووە تورکیا، لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی ئاکەپە مەهەپەی فاشیست دیداری سازکرد و دەستنیشانیان کرد کە مەبەست لە ' تێکۆشان دژی تیرۆر' پشتیوانی بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان و کۆمەڵکوژکردنی کوردانە.

گەنجان وتیان "ئێمە هاوکارییەکانی ئێس پی دی و تورکیا قەبوڵ ناکەین. ئێوە رووی راستەقینەتان نیشان دەدەن. دەستی ئێوە چووەتە خوێنەوە".

هـ. ب