'هێرشەکان بە واتای پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیین'
پەرلەمانتاری ڤالانسیا ژۆسێپ نادال باسی لەوەکرد، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان بە واتای پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەییە".
پەرلەمانتاری ڤالانسیا ژۆسێپ نادال باسی لەوەکرد، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان بە واتای پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەییە".
نادال لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد هەواڵەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مایەی ترس و نیگەرانیانە و وتی، "دەبێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە دژی تورکیا بە شێوەیەکی بەهێز بجوڵێتەوە. کەمترین وەڵام دەبێت وەک ئەو وەڵامەبێت کە بە هۆی داگیرکردنی ئۆکرانیا بە رووسیا درایەوە".
نادال لەبارەی پەیوەندی دەوڵەت و حکومەتی ئیسپانیا لەگەڵ ئەردۆغان قسەی کرد و وتی، "هیچ واتایەکی ئەوە بوونی نییە کە ئیسپانیا چەک بە ئەردۆغان بفرۆشێت و پاڵپشت بە بەڵگاندنی پاراستنی یەکپارچەیی دەوڵەتان و یاسا نێونەتەوەییەکان هاریکاری سەربازی بەهێز بداتە ئۆکرانیا. بەداخەوە لۆبی چەک کاریگەری بەهێزی لەسەر پارتی سەرەکی حکومەت، پارتی سۆسیالیست هەیە. پارتی سۆسیالیست پرتیەکە کە لە سیاسەتی نێونەتەوەییدا پشتویانی لە رژێمە تۆتالیتەرەکانی وەک ئەردۆغان دەکات و ئەو پارتە دەستبەرداری نەریتی دیموکراتیکی خۆی بووە".
نادال ئەوەشی خستەڕوو کە ئیسپانیا ئامانجی هێرشەکانی داعشە و تورکیاش یارمەتی داعش دەدات و وتی، "تەواوی یەکێتی ئەوروپا نەک هەر تەنیا بۆ یەکگرتنی لەگەڵ کورد، بەڵکوو لەبەر ئەوەی خاکەکەمان لە ژێر هەڕەشەی داگیرکەریدایە، لە دژی ئەردۆغانن".
نادال تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردی هەڵسەنگاند و وتی، "وەک گەلی ڤالنسیا، گەلانی هۆشمەندی ئەوروپاش سەرسامن بە تێکۆشانی گەلی کورد لە پێناو دیموکراسی، خۆبەڕێوەبەری و ئازادی ژن. ئەمانە بەهای گەردونین کە بڕوامان بە مرۆڤایەتی نوێدەکەنەوە.
ئێمە بەردەوام قەرزاری پیاو و ژنانی کوردستانین لەبەر ئەوەی ئەوان داعشیان راگرت. هەرچەندە بەرپرسانمان پشتیوانی لە رژێمێکی وەک ئەردۆغانیش بکەن، لە پێناو پاراستنی خوشک و برا کوردەکانمان کە بۆ جیهانێکی دادپەروەرانە تێدەکۆشن، چیمان پێبکرێت دەیکەین".
هـ . ب