هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە شاری برێمن شەرمەزار کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە شاری برێمن شەرمەزار کرا و کوردستانیان ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک تاوان لە رێگەی چەکی کیمیاوی لە کوردستان ئەنجام دەدات و داوای لە شاندە سەربەخۆکان کرد بەدواداچوون بۆ پرسی چەکی کیمیایی بکەن.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە کوردستان بە گردبوونەوەیەک لە شاری برێمنی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا. گردبوونەوەکە لە گەڕەکی دۆمسەید بەڕێوەچوو و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی یادی قوربانیانی چەکی کیمیایی یادی ئەو گەریلایانە کرایەوە کە بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون.

پاشان بڵاوکراوەیەک بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە. لە بڵاوکراوەکەدا ڕاگەیەندرا کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تاوانە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش دەوڵەتی تورک لە کوردستان ئەم تاوانە ئەنجام دەدات. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە بێدەنگی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و هەموو دەوڵەتەکان بەو مانایەیە کە ئەم بێدەنگییە بە مانای هاوکاری لەگەڵ ئەم تاوانە دێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە لە هێرشەکانی چەکی کیمیاییدا زۆرێک لە خەڵکی سڤیل لەگەڵ شەڕڤانانی هەپەگە و یەژەئاستار شەهید بوون و داوا لە دامودەزگا کۆمەڵایەتییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها حکومەت و دەوڵەتەکان کراو، بەدواداچوون بۆ پرسی چەکی کیمیایی بکەن.

گردبوونەوەکە بە خوێندنەوەی سروودی کوردی کۆتایی هات.

ف.ق