هێزەکانی ئێران ٦ کوردیان دەستبەسەرکرد
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.
بە پێی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ ٦ کورد لە گوندەکانی ئیبراهیم ئاوا، قەڵای هۆلاکۆ، گامێش گوڵی سەر بە شارۆچکەی میاندواوی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکان و بە بێ فەرمانی دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژیی ئەو هاوڵاتیانەیان دەستگیركردووە.
ناوی ئەوکەسانەی دەستەسەرکراون بەمجۆرەیە: خالق ڕەحیمی، سدیق عەباس نەژاد، بەهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەسته، شەهاب تەوان و نیما قوربانزادە.