جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی کارگەیەکی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی زەفەر ئایدنی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئەردەملی مێرسین کارگەیەکی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج و بەشی چوونە ناوەوە کارگەکەیان بە تەواوەتی سوتاندووە.
جەنگاوەرانی زەفەر ئایدنی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئەردەملی مێرسین کارگەیەکی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج و بەشی چوونە ناوەوە کارگەکەیان بە تەواوەتی سوتاندووە.
جەنگاوەرانی زەفەر ئایدنی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە ئەوان لە چوارچێوەی سەفەربەری چالاکیەکان لە دژی ئۆپراسیۆنی سیاسی و سەربازی لە تورکیا و کوردستان، کارگەیەکی سەر بە پۆلیسیان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە مێرسین/ئەردەملی کارگەیەک کە دەستنیشان کرا، سەر بە پۆلیسە، کرایە ئمانجی جەنگاوەرانمان، شەوی ٧ی ئایار نزیک کاتژمێر ٠١:٤٠ جەنگاوەرانی زەفەر ئایدن بە مۆلۆتۆف چالاکیان کرد و شوێنی سەرەکی چوونە ناوەوەی کارگەکەیان بە تەواوەتی سوتاند. دوای چالاکیەکە جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان".
جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە هەر شتێک قازانج بە ئابوری رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست-قڕکەر بگەیەنێت دەکرێتە ئامانج و ئەم هۆشداریەی راگەیاند، "هاوکار و داردەستەکانی ئەم رژێمە فاشیستە و ئەو شوێنانەی پشتیوانی دارایی لە شەڕ دەکەین، پارێزراو نابن. دەوڵەتی تورکی قڕکەر- فاشیست سەرچاوە ئابووریەکانی گەل لە چیاکان، شارەکان و زیندانەکان لە دژی گەریلاکانمان و شۆڕشگێڕان کە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن، بە کار دەهێنێت. هەر شتێک کە سود بە ئابوری ئەو دەوڵەتە فاشیست- قڕکەرە بگەیەنێت، لە ئاگری تۆلەسەندنەوەی جەنگاوەرانمان رزگاری نابێت".
هـ . ب