لە مەکسیک هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران

لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان، لە ئەیالەتی چیاپاسی مەکسیک چالاکی ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی کەمپینی "لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان، چالاکی ئینتەرناسیۆناڵیست" لە ئەیالەتی چیاپاس چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری سان کریستۆباڵ دی لاس کاساس چالاکییەک ئەنجامدرا و هێرشە کیمیاییەکان لە دژی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزارکران.

چالاکی لە گۆڕەپانی کولتوری سەنداس ئەنجامدرا و بەڵگەفیلمی رۆژنامەوانی ئیسپانی فەران باربەر لەبارەی رۆژئاوا نمایش کرا.

لە گفتوگۆکان لە چالاکییەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە پڕۆژەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ تەواوی گەلانی جیهان سەرچاوەی هیوایە.

لە چالاکییەکەدا هەروەها پێشنیازکرا کە بۆ پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی کورد کۆمیتەی پشتیوانی هەرێمی دابمەزرێت.

هـ . ب