لە شەمرەخ دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوان کرا

لە شەمرەخ دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوانی بەمەشخەڵ ئەنجامدرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕوشتو تریاکی لە ڕێپێوانەکەدا گوتی: "ئەم ستەمە قبووڵ ناکەین و بەرخۆدان دەکەین".

ناڕەزایەتییەکان دژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە، گەل لەسەر بانگەوازی دەم پارتی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی کاموران تانهان و ساڵیحە ئایدەنیز و محەمەد ڕوشتو تریاکی و هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر لە گۆڕەپانی شەمرەخ دەستیان بە ڕێپێوان کرد، درووشمیان بەرزکردەوە و گۆرانیان چڕی.

گەل پاش ڕێپێوانەکە دیسان لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە، محەمەد ڕوشتو تریاکی قسەی کرد، ئاماژەی کرد بە قسەکەی ئەردۆگان کە گوتبووی "کەسانی نەناسراو شارەوانییەکان بەڕێوەدەبەن"، گوتی: "ئێمە دەزانین هاوسەرۆکانی شارەوانی کێن و چۆن هەڵبژێردراون. ئەمە درۆیەکی گەورەیە. وتەکانی سەرۆک کۆمار درۆن. ئەمە قبووڵ ناکەین".

تریاکی ڕایگەیاند گەلی کورد ڕێگە بەم دزییە نادات و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات، گوتی: "گەلی کورد ئەمە قبووڵ ناکات و بەرخۆدان دەکات. ٩ ڕۆژە لە مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەرخۆدان بەردەوامە. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. ئەم ستەم و دزییە قبووڵ ناکەین. بەرخۆدان دەکەین".