لە باگجلار ناڕەزایەتی دژ بە سەپاندی قەیوم: وەرن تێکۆشانی هاوبەشمان بەرفراوان بکەین
لە باگجلاری ئیستەنبوڵ لە چالاکی دژ بە سەپاندی قەیوم پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەش درا.
لە باگجلاری ئیستەنبوڵ لە چالاکی دژ بە سەپاندی قەیوم پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەش درا.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئەسەنیورت، مێردین، ئێلح و خەلفەتی، بە بەشداری چەندین کەس لە پێش بینای ناوچەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست.
لە چالاکیەکەدا جانەر سەلما سەرۆکی جەهەپەی باگجلاری ئەستەنبوڵ و دامەزراوە مەدەنییەکان بەشداربوون، وە پانکارتی "شارەوانییەکان موڵکی گەلە، ڕێگە بە سەپاندی قەیوم نادەین" و "بەرخۆدان لە هەموو جێگەیەک" بەرزکرانەوە و دروشمی "دەبێت قەیوم بڕوات، بە بەرخۆدان سەردەکەوین" گوترایەوە.
نورتەن ڤارلک هاوسەرۆکی باگجلاری دەم پارتی قسەی کرد و دەستنیشانی کرد هەموو ڕۆژێک گوێبیستی سەپاندی قەیوم دەبن، کە قەیوم کودەتای دەسەڵاتە دژی دیموکراسی و ئاشتی.
لە بەردەوامیدا ڤارلک بانگەوازی بۆ بەرفراونکردنی تێکۆشان کرد و دووپاتیکردەوە پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە قەیوم بهێندرێت.