لە کۆبوونەوەی مەجلیسی ڕحا قەیوم شەرمەزارکرا
ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی ڕحا و هاوسەرۆکانی شارەوانی سەر بە دەم پارتی لە کۆبوونەوەی مەجلیسی شارەوانی ڕحا، دەستبەسەراگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد.
ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی ڕحا و هاوسەرۆکانی شارەوانی سەر بە دەم پارتی لە کۆبوونەوەی مەجلیسی شارەوانی ڕحا، دەستبەسەراگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد.
ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی ڕحا و هاوسەرۆکانی شارەوانی سەر بە دەم پارتی لە کۆبوونەوەی مەجلیس ئامادەبوون. ئەندامانی مەجلیسەکە بۆ شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم برۆشوریان بەسەر ئامادەبووان دابەشکرد. لەسەر مێزەکەیان تابلۆی "نا بۆ قەیوم، بەڵێ بۆ دیموکراسی"یان دانا.
هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان کاتێک هاتە هۆڵەکەوە، لەلایەن فراکسیۆنی دەم پارتییەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێ کرا. سەرۆکی شارەوانی قاسم گوڵپنار بە پاساوی ئەوەی لەدەرەوەی وڵاتە بەشداری نەکرد. جێگری سەرۆکی شارەوانی ڕحا، ئەحمەد ئاکسۆی کۆبوونەوەکەی بەڕێوەبرد.
ئەندامی مەجلیس فاتمە کاپلان یاشار ڕایگەیاند دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن.
پاشان جێگری سەرۆکی شارەوانی ڕحا، ئەحمەد ئاکسۆی ڕایگەیاند نووسینی فەرمی گەیشتووەتە شارەوانی، فاتمە کاپلان دووپاتی کردەوە دان بەو نووسینەدا نانێن و گوتی: "ئەمە قبووڵ ناکین. قایمقامی ناوچەی هەڵنەبژێردراوە، بەڵکو دانراوە. هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی، محەمەد قەرەیلانە".
"کودەتا دژی ئیرادەی گەل ئەنجامدرا"
ئاکسۆی ڕایگەیاند ڕێز لە هەڵوێستی دیموکراتیکی محەمەد قەرەیلان و ئەندامانی مەجلیس دەگرێت، گوتی: "بەڵام لێرەدا بڕیارێکی دادگا هەیە. تا کۆتایی هاتنی بڕیارەکە، ئەرکی محەمەد قەرەیلان لە مەجلیسەکەمان کۆتایی هاتووە".
پاشان قەرەیلان ڕایگەیاند پرسەکەی شەخسی نییە، بەڵکو قەیوم کودەتایە دژی مافی گەلی خەلفەتی، جەختی کردەوە ئەو نوێنەرایەتی ئیرادەی دەنگدانی گەلی خەلفەتی دەکات.
پاشان سەرۆکی شارەوانی کاراکۆپروی سەر بە پارتی ڕەفا نیهاد جیفتچی و ئەندامی مەجلیسی شارەوانی ڕحا ئەحمەد تویسوز ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل و داوایان لە قایمقامی خەلفەتی کرد ئەم ئەرکە ڕەت بکاتەوە و ڕێگەیەکی شەرەفمەندانە هەڵبژێرێت.