دانیشتنی دۆزی "بدوێ، خەڵکی کوێی؟" بەڕێوەچوو

سولەیمان سالگوجاک لەبەرئەوەی بەرامبەر ئەو پۆلیس و سەربازە تورکانەی بۆ دەنگدان گوازرابوونەوە، گوتبووی "بدوێ، خەڵکی کوێی؟" دادگایی دەکرا، بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو.

لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار لە شەرناخ، ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و سەرباز وەک "دەنگدەری گوازراوە" هێنرابوونەوە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی ژەنڕاڵ عومەر کەچەچیگلی، هاوڵاتییەک بە ناوی سولەیمان سالگوجاک (٦١ ساڵ) بە گوتنی "بدوێ، خەڵکی کوێی؟" ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆلیس و سەربازەکان نیشان دابوو، بەم هۆیەوە دۆزێک دەربارەی سالگوجاک و هاوسەرۆکی دەم پارتی شەرناخ و توفان ئەرتاش کرابووە. دۆزەکە بە پاساوی "ڕێگریکردن لە دەنگدان لەڕێگەی هەڕەشە و توندوتیژییەوە" کرایەوە، دانیشتنەکە دووەمین دادگای سزای گشتی شەرناخ ئەنجامدرا.

لەبەر زۆری ژمارەی ئامادەبووان دانیشتنەکە لە دووەمین دادگای سزای قورس بەڕێوەچوو. پارێزەران بەرگرییان کرد، سزانامە و خوێندنەوەکانیان ڕەتکردەوە، جەختیان کردەوە موەکیلەکانیان تەنها ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، گوتنی "بدوێ، خەڵکی کوێی؟" تاوان نییە.

سالگوجاک هەمان قسەی "بدوێ، خەڵکی کوێی؟" بەرامبەر دادوەر دووبارە کردەوە، گوتی: "ئەگەر ئەم قسەیە تاوانە، بمخەنە زیندان".

گونگەنیش گوتی ئەوان ناڕەزایەتی دیموکراتیکیان پیشانداوە.

پاشان دادگا بڕیاری بێ تاوانی بۆ سالگوجاک و گونگەن و ئەرتاش دەرکرد.

پاش دانیشتنەکە دەستبەسەراگرتن شەرمەزار کرا

پاش دانیشتنەکە لەبەردەم دادگا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، پانکارتی "بدوێ، خەڵکی کوێی؟" هەڵگیرا، پەیامی بەرخۆدانی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە دووپاتکرایەوە.