دەستدرێژیکردنە سەر زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کلێسادا دەشاردرێتەوە
دەرکەوت زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کڵێسایەکی بەریتانیدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ئەم دۆخە شاراوەتەوە. تاوانبارەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەبێ ئەوەی سزا بدرێت گیانی لەدەستداوە.
دەرکەوت زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ لە کڵێسایەکی بەریتانیدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ئەم دۆخە شاراوەتەوە. تاوانبارەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەبێ ئەوەی سزا بدرێت گیانی لەدەستداوە.
دەرکەوت کە کلێسای بەریتانیا چاوپۆشی لە دەستدرێژیکردنە سەر زیاتر لە ١٠٠ مێرمنداڵ دەکات کە لە کلێسادا ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە. تاوانبارەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەبێ سزادانی یاسایی گیانی لەدەستداوە.
ئاشکرابووە کە لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠دا زیاتر لەمێرمنداڵ لە کلێسای بەریتانیاوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر و بۆ ماوەی ساڵانێک ڕووداوەکە لەلایەن کلێساوە پەردەپۆش کراوە. کەسی بەرپرس لەم ڕووداوە دەستدرێژییە پارێزەر جۆن ئێسمیتە کە بە ڕێبەری ئایینی ناسراوە. ئیسمیت دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ئەو مێرمنداڵانەی کە لە کەمپە هاوینەیەکانی مەسیحییەکان لەگەڵیان ئاشنا بووە، جێی ئاماژەیە ناوبراو بە بێ ڕووبەڕووکردنەوەی یاسایی لە ساڵی ٢٠١٨ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا مردووە.
بەپێی پێداچوونەوەیەکی سەربەخۆ، ئیسمیت وەک کەسێکی دەستدرێژیکاری زنجیرەیی کە زۆرترین سزای بۆ بڕاوەتەوە لە کلێسای بەریتانیا دەستنیشانکراوە.
جێی ئاماژەیە ساڵانە ڕووداوی لەو شێوە لە کلێساکانەوە کە مێرمنداڵان بەئامانج دەگیردرێن ڕوودەدات، بەڵام بەرپرسانی حکوومی وەک پرسێکی گرێدراوی کلێسا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و خۆیان لێ بەرپرسیار نابینن.