بە دیمەن

مەجلیسە عەرەبیەکان ٩یەمین ساڵوەگەری ڕزگاری شەنگاڵیان پیرۆز کرد

مەجلیسی گشتی و ژنانی گوندە عەرەبییەکانی شەنگال بە بەیاننامەیەک ٩یەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگاڵیان پیرۆز کرد و بەڵێنیان دا 'ئامانج و خەونی شەهیدان بەدیبهێنن'.

بە بۆنەی ٩یەمین ساڵوەگەڕی ڕزگاری شەنگاڵەوە مەجلیسی ژنانی گوندە عەرەبییەکانی شەنگاڵ بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە. لە لایەن عەبدولکەریم جایر ئەندامی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە پارکی مام زەکی شەنگالی بەیاننامەکە خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەناوی مەجلیسی گشتی و مەجلیسی ژنانی عەرەب و دەستپێشخەریی گەنجانەوە، ٩ یەمین ساڵوەگەری ڕزگاری شەنگاڵ لە هەموو گەلی شەنگاڵ ئێزدی و عەرەب پیرۆز دەکەین. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە ڕۆژیکی پیرۆز و بەنرخە. چونکە لەم ڕۆژەدا هێزەکانی ئێمەی یەبەشە و یەژەشە دامەزران و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ لەناو ئێمەدا بڵاوبووەوە.

ئێمە قەد ئەو گیانفیدایانەی کە لەبەر ئێمە و گەلەکەمان لەسەر ئەم خاکە گیانی خۆیان بەخشی و شەهید بوون لە بیر ناکەین. هاوکات بەڵێنە درۆینەکانی پێشمەرگەی پەدەکە قەد لە بیر ناکەین کە لە بەرامبەر فەرمانەکەدا گەلی ئێزدی ئێمەیان بەجێهێشت و بەتایبەت لە نێو گەلی ئێزیدی و عەرەبدا کە ئاڵۆزی دروست دەکەن.

ئێمه وەک گەلانی هەرێمەکە لێرەوه جارێکی دیکه ڕایدەگەنین تا کۆتایی له سەر بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و به ڕێکخستن کردنی گەلەکەمان، بەردەوامی بە بەڵێنەکانمان دەدەین. قەد خاکی پیرۆزی شەنگاڵ بەجێناهێڵین و تا کۆتایی لە پێناویدا تێدەکۆشین. ئێمە وەک گەلی عەرەب و ئێزدی، پێکەوە شەنگالێکی سەربەخۆ و ئازاد بنیات دەنێین و ئامانج و خەونی شەهیدانمان بەدی دەهێنین. چونکە خەونی هەموو شەهیدان شەنگالێکی ئازاد و سەربەخۆ بوو.

بەیاننامەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.