لە کەنەدا چالاکیی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بەڕێوەچوو
لە تۆرنتۆ کە یەک لە شارە گەورەکانی کەنەدایە، بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ رژانە شەقامەکان.
لە تۆرنتۆ کە یەک لە شارە گەورەکانی کەنەدایە، بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ رژانە شەقامەکان.
خۆیشاندەران لە شەقامی بلوور-یۆنگ لە ناوەڕاستی تۆرنتۆ کۆبوونەوە و داواکارییەکانیان بۆ ئاشتی، ئازادی، دادپەروەری و دیموکراسی خستەڕوو. بەشداربووان پۆستەرەکانی رێبەر ئاپۆ و پلاکاردەکانی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ" رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند، کە ئازادی رێبەر ئاپۆ بۆ بەهێزکردنی هیوای ئاشتی و ئازادیی گەلی کورد زۆر گرنگە.
گەنجان بە جلوبەرگی گەریلا و نەتەوەییەوە بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد و هەڵپەڕکێیان سازکرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی وەک " بژی سەرۆک ئاپۆ"، "دوێنێ ماندێلا، ئەمرۆ ئۆجالان"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی بەرخودانی گەریلا"، "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.
لە چالاکییەکەدا چەند بڵاوکراوەیەک لە بارەی گرنگی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر چارەسەری پرسی کورد و چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکرانەوە.
هەر لە چالاکییەکەدا داوای کۆتاییهێنا بە گۆشەگیری و بەدیلگیرانی رێبەر ئاپۆ کرا و ئەوەش خرایەڕوو کە دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەو بابەتەدا بەرپرسیارێتیەکانی بەجێبگەیەنێت و بانگەواز ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتی کەنەدا کرا کە لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.