لە شاری لینز و گراز، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل شەرمەزار کرا
کوردستانیانی دانیشتووی لینز و گراز بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی مێردین، ئێلح و خەڵفەتی، چالاکی شەرمەزاریان ئەنجامدا.
کوردستانیانی دانیشتووی لینز و گراز بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی مێردین، ئێلح و خەڵفەتی، چالاکی شەرمەزاریان ئەنجامدا.
لە شاری لینزی ئۆتریش دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی مێردین، ئێلح و خەلفەتیە چالاکیی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو.
کوردستانیان لە شاری گارز کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان چالاکی شەرمەزارکردنیان بەڕێوە برد و ڕایانگەیاند بە دانانی قەیوم لە دژی ماف و ئیرادەی دیموکراتیکی گەلان هێرش ئەنجامدراوە و داوایان لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرد دەبێت لەم بوارەدا زۆر جددی بن.
هەروەها لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ی مانگ کە لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت، کرا.
گراز
کوردستانیانی شاری گراز کۆبوونەوە و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا بەیاننامە خوێندرایەوە و بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرزکرانەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەست نیشانکرا، کە دەوڵەتی تورک بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان هێرش دەکاتە سەر ئیرادەی گەلی کورد، بەڵام گەلی کورد ئەم دەستدرێژییە قبوڵ ناکات و پەرە بە بەرخۆدانی خۆی دەدات. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە گەلی کورد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبێتەوە و بە ڕۆحی مەزڵوم و عەگیدان سڵاو لە شەڕی گەنجانی کورد دەکەن.