دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە ئیستەنبوڵ شەرمەزارکرا
لە ئۆکمەیدانی و مەلتەپە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە شەرمەزار کرا.
لە ئۆکمەیدانی و مەلتەپە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە شەرمەزار کرا.
ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی ئەسەنیورت و مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە، پلاتفۆرمی ڕێکخراوە دیموکراتەکانی ئۆکمەیدانی ئیستەنبوڵ و هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە مەلەتەپەی ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.
"بە تێکۆشانی هاوبەش دەتوانین سەربکەوین"
لە چالاکییەکەی ئۆکمەیدانی پەرلەمانتاری دەم پارتی کەزبان کۆنچوکجو ڕایگەیاند قەیوم تەنها پرسی کورد نییە بەڵکو پرسی گەلانی ئیستەنبوڵ و تورکیاشە، گوتی: "وەک چۆن هەژاری پرسی یەک جوگرافیا نییە، بەهەمانشێوە قەیومیش پرسی یەک جوگرافیا نییە. پرسی تەواوی وڵاتە. ئەم کارە قبووڵ ناکەین. گەر پێکەوە دژی ئەم ڕێبازە تێبکۆشین و دەنگمان هەڵبڕین، دەتوانین شتێک بەدەست بهێنین".
سەرۆکی جەهەپەی ناوچەی شیشلی، تامر ئۆزجانلی ڕایگەیاند دەسەڵات دەیەوێت بە سیاسەتی قەیوم گەل ملکەچ بکات، بەڵام هیچ شتێک گەل لە بەرخۆدان دوورناخاتەوە.
مەلتەپە
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە مەلەتەپە لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆبوونەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست.
هاوسەرۆکی دەم پارتی مەلتەپە تانەر موتلو ڕایگەیاند قەیوم قبووڵ ناکەن، دەبێت قەیوم شارەوانییەکان جێبهێڵن، گوتی: "ئەوان بۆ دزی هاتوون، ئێمە دەزانین قەیوم دزن. پێویستە پێکەوە کۆببینەوە و ئەم ڕژێمە هەڵوەشێنینەوە".
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی مەلتەپە خەلدون ئونال هیچ هێزێک ناتوانێت تێکۆشانی گەلان بۆ ئازادی و یەکسانی بوەستێنێت.