'بۆ ئازادی گەل و ڕێبەرمان، بەشداری ڕێپێوانی کۆڵن دەبین'
ئەندامانی جیک، ١٦ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی کەرامەت و تێکۆشان دەبینن و دەڵێن، "بۆ ئازادی ڕێبەراتیمان، بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلەکەمان، پێویستە گەلەکەمان لە ئەوروپا لەو ڕۆژەدا لە کۆڵن ئامادە بن."
ئەندامانی جیک، ١٦ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی کەرامەت و تێکۆشان دەبینن و دەڵێن، "بۆ ئازادی ڕێبەراتیمان، بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلەکەمان، پێویستە گەلەکەمان لە ئەوروپا لەو ڕۆژەدا لە کۆڵن ئامادە بن."
مامۆستایانی ئایینی ئەندام لە کۆمەڵەی ئیسلامیی کوردستان (جیک) بۆ بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی مانگ کرد کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەڕێوەدەچێت، بانگەوازییان راگەیاند.
ئێمە خاوەنداری لە گەل و ڕێبەری خۆمان دەکەین
مەلا داود سەفانی: داگیرکەران هەر ڕۆژ لە کوردستان بێباکتر تاوان دەکەن. دوایین نموونەی ئەم داگیرکارییە، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی گەلی کوردە. دەسەڵاتداری فاشیست بە هیچ شێوەیەک ئیرادەی گەلی کورد قبوڵ ناکات. ٢٦ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد بە دیل گیراوە و لەژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی دایە. بۆیە ئێمە لە ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن بۆ خاوەنداری لە گەل و ڕێبەرایەتیمان بەشداری چالاکییەکی کۆڵن دەبین، پێویستە گەلەکەمان بە هەموو دەرفەتەکانیانەوە لەوێ بەشدار بن.
کۆڵن دەکەینە گۆڕەپانی ئازادی
هەروەها مەلا ساڵح بۆتی ڕایگەیاند: نوێنەران و بەهاکانی کوردستان پێویستە لە ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن ئامادە بن. پێویستە بۆ ڕێبەرایەتیمان و هەموو زیندانیانی نێو زیندانەکان ئیرادەی خۆمان نیشان بدەین. بۆیە دەبێت کۆڵن بکەینە گۆڕەپانی ئاشتی و ئازادی و لەوێ هەڵوێستی خۆمان بە هەموو جیهان نیشان دەدەین.
مەلا قاسم ئەندامی کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان، سەبارەت بە چالاکییەکە بانگەوازی بەشداربوونی لە گەل کرد و ڕایگەیاند؛ پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی شاری کۆڵن بەو پەڕی بەرپرسیاریەتەوە بەشدار بین، بەشدار بوونمان هەم ئەرکی ئایینی و مرۆییە و هەم ئەرکێکی ویژدانی هەموومانە.
بە هەمان مەبەست و داواکاری مەلا جەمال و مەلا زاهیر ڕایانگەیاند؛ داوا لە گەلەکەمان دەکەین بۆ ئازادی گەلی کورد، بۆ پاراستنی ماف و بەهاکانی گەلی کورد، ڕۆژی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی تێکۆشان و کەرامەت ببینین و بۆ ئازادی ڕێبەرایەتیمان لە کۆڵن بەشداری ڕێپێوانی ئازادیی بین."