٣ شەڕڤانی قەسەدە لە حەسەکە شەهیدبوون
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی حەسەکە ٣ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی حەسەکە ٣ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلەی ئێوارەی دوێنێ لە حەسەکە تەقیبووەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، "هێزەکانمان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاککردنەوەی گوندەکانی حەسەکە بەتایبەتی لە هەرێمی کۆل و کەمپەکەی لە شانە تیرۆریستییەکان و هاوکارانیان. هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئەو خەباتە، لایەنە دژبەرەکان ئێوارەی دوێنێ ١١ی تشرینی دووەم، ئۆتۆمبێلێکی هوندای ماڵی کەمئەندامانی شەڕیان لە گەڕەکی ساڵحیە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شاری حەسەکە تەقاندەوە. ئۆتۆمبێلەکە لە رێگەی بۆمبێکی لکێندراوەوە و لە رێگە کۆنتڕۆڵەوە تەقێندراوەتەوە. لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانی قەسەدە کە دوانیان لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعشدا کەمئەندامبوون، وێڕای شۆفێرەکەیان شەهیدبوون.
لێکۆڵینەوەی هێزەکانمان سەبارەت بەو کردەوە نامەردانەیە بەردەوامە و دواجار خۆیان دەگەیەننە ئەنجامدەرانی و راپێچی بەردەم دادگایان دەکەن".