لە هۆل چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

چەتەیەکی داعش کە ٢ ساڵە بەدوایدا دەگەڕێن، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوامدا دەستگیرکرا.

ڕاگەیاندرا لە ڕۆژی ٦ هەمینی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی "ئەمنی بەردەوام" دووپاتکراوەتەوە، چەتەیەکی داعش کە پلانی چەندین چالاکی داناوە و ٢ ساڵە بەدوایدا دەگەڕێن، بە چەندین چەک و تەقەمەنییەوە دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە، چەتەکان هەوڵدەدن لە هەرێمە دەشتاییەکان و گوندەکان و کەمپەکان بشارنەوە، تا هەرکات دەرفەتیان هەبێت هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل.