جموجووڵی سەربازی لە چیای باگۆک بەردەوامە

هێرشەکانی داگیرکاری لە دەوروبەری نسێبین کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستە دەستی پێ کرد، بەردەوامە، سەربازەکان شوانێکیان ئەشکەنجەدا.

چیای باگۆک

هێرشەکانی داگیرکاری کە لە چیای باگۆک لە دەوروبەری نسێبینی مێردین چەند ڕۆژێک پێش ئێستە دەستی پێ کرد، بەردەوامە. دووپاتکرایەوە جموجووڵی زەمینی و ئاسمانی لە هەرێمەکەدا بەردەوامە.

سەربازەکان شوانێکیان بە ناوی ش. ئ. ئەشکەنجەدا ئەوکاتەی ئاژەڵەکانی دەلەوەڕاند. پاش ئەوەی سەربازەکانی سوکایەتیان پێ کرد، شوانەکە ئازادکرا.  

ڕاگەیاندرا لە گەڕەکەکانی خربەمشکە و خربەخەلۆ و مارین جموجووڵی هەلیکۆپتەر هەیە، هەروەها لەو گۆڕەپانەی گۆڕستانی گەریلاکانی هەپەگەی تێدا دۆزرایەوە، جموجووڵی سەربازیی بەردەوامە.