بەرخۆدان لە خەلفەتی ٨ ڕۆژە بەردەوامە
بەرخۆدانی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی خەلفتی ٨ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح.
بەرخۆدانی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی خەلفتی ٨ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح.
بەرخۆدان لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا دژی دانانی قەیوم ٨ ڕۆژە بەردەوامە. هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرام و محەمەد قەرەیلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا فەرید شەنیاشار و چەندین کەس بەشداربوون لە چالاکییەکەی بەردەم بینای شارەوانی.
بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح
، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا فەرید شەنیاشار تیشکی خستەسەر کودەتای قەیوم و ڕایگەیاند تێکۆشان بەردەوام دەبێت، بانهێشتی هەمووانی کرد بۆ گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم کە دژی قەیوم لە ئێلح ئەنجام دەدرێت، گوتی: "بەرخۆدانی گەلەکەمان لە هەر ٣ شارەکە بەردەوامە، بانگەوازی بەشداربوون لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین".