یەپەژە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ناسنامەی ٤ شەرڤانی راگەیاند، کە ساڵی ٢٠١٦ لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهیدبوون.

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ناسنامەی ٤ شەڕڤانی بڵاوکراوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا شەهیدبوون ولەو بارەوە رایگەیاندووە: "هاورێیانمان ئامارا، بەرچەم، دڵپاک و حەسرەت لە ساڵی ٢٠١٦ چوونە کاروانی نەمرانەوە.

هاوڕێیانمان ئامارا، بەرچەم، دڵپاک و حەسرەت کە بە خۆشەویستی گەورەوە لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا بەشداربوون، لە هەڵمەتەکانی رزگارکردنی وڵاتەکەیاندا شەهیدبوون. ئێمە بە خۆشەویستی و رێزدارییەوە یادیان دەکەینەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکانیان و گەلەکەمان وهاوڕێیانیان دەکەین. بەردەوام شایەنی یادەوەری شەهیدانمان دەبین و پەرە بە تێکۆشانیان دەدەین.

ناسنامەی شەهیدان:

ناسناو: ئامارا رۆژ

ناو و پاشناو:دەولەتخان ئەرۆڵ

ناوی دایک: لەتیفە

ناوی باوک:حەسەن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج- ٢١/٦/٢٠١٦

***

ناسناو: بەچەم ئامەد

ناو و پاشناو: جەمیلە چنار

ناوی دایک: مەلیحە

ناوی باوک: جەمیل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین- ٢٤-٢-٢٠١٦

***

ناسناو: دڵپاک جودی

ناو و پاشناو: ئەسرا ئالم

ناوی دایک: روقیە

ناوی باوک: عەبدولقادر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تلتەمر- ٤/٦/٢٠١٦

***

ناسناو:حەسرەت گابار

ناو و پاشناو: دڵشاهـ مەراڵ

ناوی دایک: قومریە

ناوی باوک: حەسەن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەرێکانی- ١١/٥/٢٠١٦