یەپەگە یادی پێشەوا سۆرانی بەرزڕاگرت
یەپەگە یادی شەڕڤانی خۆی پێشەوا سۆرانی بەرزڕاگرت کە لە ئەنجامی رووداوێکدا لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا شەهیدببوو.
یەپەگە یادی شەڕڤانی خۆی پێشەوا سۆرانی بەرزڕاگرت کە لە ئەنجامی رووداوێکدا لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا شەهیدببوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە بە راگەیەندراوێک شەهیدبوونی شەرڤانێکی خۆی راگەیاند.
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە تشرینی ٢٠١٩دا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر سەرێکانی و گرێ سپی هاورێمان پێشەوا سۆرانی کە یەک لە رۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمان لە باشوری کوردستانە، لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوا بە رۆحی نەتەوەیی و سەفەربەری بەشداری لە ریزەکانی شۆڕشدا کرد. لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتە میلیشیاییەکانی هێڵی بەرخودانی بە بنەما گرت و هەڵوێستی خۆڕاگرانەی نیشاندا. لەکاتی هێرشەکانی سەر سەرێکانی و گرێ سپی پەڕیەوە بۆ کۆبانێ و لە ئەنجامی رووداووێکدا لە رێکەوتی ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ شەهیدبوو. ئەگەرچی شەهیدبوونی هاوڕێیانمان لە ئەنجامی رووداوی بەو جۆرە بۆ ئێمە دژوارترین دۆخە، بەڵام تێکۆشان ئەوان هەموو کات ئێمە لەسەر پێ رادەگرێت و ئەوە بە بنەما دەگرین. بەو بۆنەوە ئێمە هاوڕێمان پێشەوا سۆرانی بەرێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاورێمان پێشەواش شوێنکەوتووی ئەو هاوڕێیانەی خۆی بوو کە پێشتر هاتن و بە گیانبازی گەورە و بەرخودانی بێهاوتا لەپێناو ئازادی گەلی کورد و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوا شەهیدبوون. بە تێکۆشانیان خۆیان وەک نمونەیەکی بەرچاوی رۆحی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکێتیی گەلی کورد سەلماند. بەپێچەوانەی زۆر کورد، لەو کاتەی وڵاتەکەی و گەلەکەی لە مەترسیدابوون، وەک گەنجێک ئاگاداری بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆی بوو و بڕیاریدا کە لەو شوێنە بێت کە پێویستە لەوێ بێت. ئەو هەڵوێستەی دەبێت بۆخۆمانی بە نمونە وەربگرین، هەڵوێستی هاوڕێ پێشەوا و خۆشەویستی ئەوە بۆ گەلەکەی. جارێکی دیکە بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە بێ جیاوازی لە نێوان ئەو گەلانەی لە هەرێمەکەدا دەژین، ئێمە وەک هاوڕێمان پێشەوا بە رۆح و بڕوایەکی شۆڕشگێرییەوە تێبکۆشین. سەرەخۆشی لە بنەمای بەنرخی هاوڕێ شەهیدەکەمان و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین".
ناسناو: پێشەوا سۆرانی
ناو و پاشناو: شڤان محەمەد ئەمین
ناوی دایک: تارا
ناوی باوک: خالید
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ- ٩ی شوباتی ٢٠٢٠