ماک لە ئێلح چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ئێلح لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی تەقاندنی بۆمبی دەستکردنی ئەنجام دا و چەندین برینداری لێکەوتەوە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ئێلح لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی تەقاندنی بۆمبی دەستکردنی ئەنجام دا و چەندین برینداری لێکەوتەوە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە لە بەرانبەر پۆلیس و هێزی داگیرکەراندا چالاکی کاریگەرییان ئەنجامداراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "جەنگاوەرانمان لە ٢٣ی شوباتدا لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گەڕەکی بالگلاری ئێلح لە بەرانبەر پۆلیسی تورکی داگیرکەر هێرشێکی بۆمبی ئەنجام دا."
برینداربوونی پۆلیسی داگیرکەر
سەبارەت بە ئاماری چالاکیەکە گوترا: “جەنگاوەرانمان کەمینیان لە پێش کاروانی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی داگیرکەران دانا و بە بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا گورزێکی قورس لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە درا، چەندین پۆلیسی داگیرکەر برینداربوون و بە ئامبۆڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. جەنگاوەرانمان دوای چالاکییەکە بە شێوەیەکی سەلامەت لە گۆڕەپانەکە دەرکەوتن."