ماوەی زیندانیکردنی سێ هاوڵاتی کورد درێژکرایەوە
لە ڕژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ماوەی زیندانییکردنی سێ هاوڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی سەڵماس درێژ کرایەوە.
لە ڕژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ماوەی زیندانییکردنی سێ هاوڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی سەڵماس درێژ کرایەوە.
بە گوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران (وەزارەتی ئیتاڵاعات)، ماوەی زیندانییکردنی سێ هاوڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی سەڵماس و دەرووبەری بە ناوەکانی؛ فریاد حاجی زادە، ئەژدەر دوودکانلووی و زابت وەلیلوەی دانیشتووی گوندی گوێزەکی ئاشناکی درێژ کراوەتەوە.
ئاماژەش بەوەکراوە درێژکردنەوەی ئەم سزادانە لە کاتێکدایە ئەو هاوڵاتییانە پێشتر بە کاتی ڕەوانەی زیندان کرابوون.