سۆهر: لە سووریا لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا ٦ کەس کوژراوە

سۆهر ئاشکرای کرد لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٦ کەس کوژراون.

ڕاپۆرتی سۆهر

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٦ کەس بە شێوازی جیاواز کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کوشتنکارییەکانی گرووپە چەتەیەییکان کراوە و هاتووە: "لە کێڵگەی ئەل عوسیە گوندەواری ڕۆژائاوا حومس گەنجێک لە لایەن گروپێکی چەکدارەوە کوژرا. لە گوندی موسا هۆڵای شاری حومس ٢ گەنج، یەکێکیان سوتێنراوە و ئەوەی دیکە بە گولـلە کوژراون."

بە پێی ڕاپۆرتەکەی سۆهردا هاتووە: "لەسەر ڕێگەی حەما-حومس لە هەرێمی ئەبراج کەسێک لە لایەن چەکدارێکەوە کوژرا. هەروەها ئەندامێکی دەستەی شام لە شاری تەلبیسای باکووری حومس کە پێشتر برینداربوو، گیانی لە دەستدا."

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە گیان لە دەستدان بەهۆی پاشماوەکانی جەنگەوە کراوە و هاتووە: "لە ناوچەی مەنوسای گوندەواری ڕۆژئاوای ڕەقە کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستدا."