پارێزەران بەمەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان بەرزکردەوە

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیداری موەکیلەکەیان داواکارییان پێشکەس بە داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵی کرد.

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و عەمران ئەکمەکچی بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.

زیاتر لە ١٩ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی رێبەری گەلی کورد نازانرێت. پارێزەران هەفەتەی دوو جار داوای دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، بەڵام داواکارییەکانیان بێوەڵام دەهێڵرێتەوە. هەندێک جاریش دوای چەند مانگ بە پارێزەران دەوترێت کە سزای دیسپلین سەپێنراوە.

دوایین جار سزای دیسپلین لە ١٣ی نیساندا سەپێنرابوو و ئەو سزایە ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتاییهاتبوو. بەڵام دواتر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک سزاکە بۆ شەش مانگ درێژکرابووەوە.

هـ . ب