پارێزەران بەمەبەستی دیداری رێبەری گەلی کورد داواکرییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، لە نزیکەی دوو ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانن، داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، لە نزیکەی دوو ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانن، داواکارییان پێشکەش کرد.
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رێزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ و عەمران ئەکمەکچی بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵییان کرد.
زیاتر لە ١٩ مانگە بە هیچ جۆرێک زیانیاری لە رێبەری گەلی کوردەوە نازانرێت. پارێزەران هەفتەی دوو جار داوای دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، بەڵام داواکرییەکانیان بێ وەڵام دەهێڵرێتەوە. هەندێک جار دوای چەند مانگ بە پارێزەران رادەگەیەنرێت کە سزای دیسپلین سەپێنراوە.
دوایین جار دیسپلین لە ١٣ی نیساندا سەپێنرابوو و ئەو سزایە ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتایی پێهاتبوو، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک سزاکە بۆ شەش مانگی تر درێژکرابووەوە.
هـ . ب