شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە گیسن و دارمشتاد یادکرانەوە
لە شاری گیسن و دارمشتادی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە چالاکی یادکرانەوە.
لە شاری گیسن و دارمشتادی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە چالاکی یادکرانەوە.
لە شاری گیسن بۆ یادی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، زەینەب (غوربەتلی ئەرسۆز)، ڕوناهی (ئەندریا وۆڵف)، ئارین میرکان و تابووری نەمران، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە ناڤ-دەم بەڕێوەچوو و وێنەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ لە شوێنی یادەکە هەڵواسرا. دوای ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان، باس لە تێکۆشان و میراتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرا.
لە یادەکەدا ڕاگەیەندرا کە ڕۆحی بەرخۆدانی شەهیدان لە زاپ، ئاڤاشین، ڕۆژائاوا و گۆڕەپانەکانی دیکەی بەرخۆدان بەردەوامە. هەروەها سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی تشرینی یەکەم نمایشکرا. قسەکەران جەختیان کردەوە، هەڵوێستەکەی بێریتان پەیامی "ژنی ئازاد واتە کۆمەڵگەی ئازاد" دووپات دەکاتەوە، بۆیە بەرخۆدانی بێریتان بەرامبەر خیانەت وەک نموونەی خۆیان دەبینن، تیشکخرایەسەر گرنگی تێکۆشان دژی داگیرکاری و هێڵی هاوکاری.
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "هەزاران سڵاو لە ئیمراڵی" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
دارمشتاد
لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە چالاکییەک یادکرانەوە.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەژەکە_ئە و کۆماو ڕێکخرا، ژمارەیەک لە کوردستانیان و بنەماڵەی شەهیدان بەشداربوون، یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.
لەسەر ناوی کۆماو، مورشیدە ئۆڵتان ڕایگەیاند یادکردنەوەی بەرفراوانی شەهیدان ئەرکی ئێمەیە، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بە داخوازی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ".
لەسەر ناوی تەژەکە_ئە زەکیە نورحەق تیشکی خستەسەر تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ، جەختی کردەوە پێویستە هەمووان بەشداربن لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن.