سەردەمی نوێی بەرگری و بازرگانی لە نێوان بەغدا و لەندەندا

سەردانی سێ رۆژەی سەرۆکوەزیرانی عێراق محمەد شیاع سودانی بۆ ئینگلتەرا وەک هەنگاوێکی گرنگی هاوکاری بازرگانی و بەرگری نێوان هەردوو وڵات لێکدەدرێتەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی سودانییدا بە بەهای ١٢،٣ میلیار جونەی ستەرلینی میگا پڕۆژە و ڕێککەوتنی هاوکاری بەرگری ستراتیژی مۆرکرا.

لە سەردانەکەیدا سودانی پێش ئەوەی چاوی بە سەرۆکوەزیرانی ئینگلتەرا کیر ستارمەر بکەوێت، لەگەڵ شا چارڵسی سێهەم کۆبووەوە.

بڕی بازرگانی بۆ دە هێندە زیاد دەکات

هەردوولا پاکێجێک لە ڕێککەوتنامەی بازرگانی وزە، پەیوەندییەکان، بەرگری، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و پاککردنەوەی ئاوی پیسییان پەسەند کرد. لەندەن ڕایگەیاند ئەم ڕێککەوتنە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ دە هێندە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد دەکات.

لە ڕێککەوتنامەکاندا گرنگی دراوە بە نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئاسمانی ئەل-قەیارا و بەهێزکردنی توانای بەرگری ئاسمانی لە باکوور و ڕۆژئاوای عێراق.

هەروەها پڕۆژەیەک بە بەڕی ٥،٣ ملیار جونەی ستەرلینی تەرخانکراوە بۆ ئاوی پاک لە باشوور و ڕۆژئاوای عێراق و سیستەمی ئاودێری بەهێزتر دەکرێت کە کاریگەری دەبێت لە باشترکردنی ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی.

هەنگاوێکی نوێ لە پاڵپشتی بەرگری

لە سەردانەکەدا هەردوولا ڕێککەوتنامەیەکی هاوبەشییان لە بواری ئاسایشدا واژۆ کرد، بەمەش سەردەمێکی نوێ لە هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکات. عێراق لە ئامادەکاریدایە بۆ کشانەوە لە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی دژ بە داعش لە مانگی ئەیلولدا. ئەم هاوپەیمانێتییە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤دا دامەزرێنرا و ئینگلتەرا و فەرەنساشی تێدایە، هەروەها عێراق و سووریا لە دژی داعش شەڕییان کردووە.

لەم قۆناغەدا عێراق بۆ ئەوەی هێزی بەرگری خۆی زیاتر بکات، لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا لە هاوکارییدایە. چاوەڕوان دەکرێت ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان وردە وردە لە عێراق بکشێنەوە.

هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری

لە سەردانەکەدا چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسای هەڵسەنگێندرا. هەردوو وڵات ڕێککەوتنامەیەکییان واژۆ کرد دەربارەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی کە مافی مانەوەیان لە ئینگلتەرا نییە، لە گەڕاندنەوەی خێرا بۆ وڵاتەکەی خۆیان. هەروەها ڕاگەیاندرا ئینگلتەرا بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و تێکۆشان لەدژی قاچاخچێتی بە مرۆڤ بە بەهای ٦٦،٥ ملیۆن جونەی ستەرلینی کەلوپەل دابین دەکات.