شاندی ئیمراڵی ١٧ی کانونی دووەم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سەبارەت بە سەردان و دیدارەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسیەکان رۆژی ١٧ی کانونی دووەم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.

سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) رۆژی ٢٨ی کانونی یەکەم دیداریان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.

سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری مێردین ئەحمەد تورک کە قەیوم لە شوێنەکەی دانراوە، دوای دیدارەکە سەردانی پارتە سیاسیەکانیان کرد.

شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە سەردان و دیدارەکان رۆژی ١٧ی کانونی دووەم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.