ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی شەرمەزار کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هاوڵاتیان لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هاوڵاتیان لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین و ئێشکگرانی بەنداوەکە و کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هێرشەکە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە و تاوانی جەنگە.
دووپاتکرایەوە کە ئەمڕۆ ٢ جار کاروانی خەڵکی سڤیل کراوەتە ئامانج. جار یەکەم کاروانی ئۆتۆمبیلی خەڵکی سڤیلی کانتۆنی فورات کرایە ئامانج و لە بەنداوەکەش ئێشکگران کرانە ئامانج.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەکۆتاییدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پاراستنی خەڵکی سڤیل، ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر.