هێزەکانی هەتەشە لە دیمەشق هێرشیان کردە سەر کوردەکان
هێزەکانی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) لە گەڕەکی زۆراڤای دیمەشق هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد.
هێزەکانی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) لە گەڕەکی زۆراڤای دیمەشق هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان لە دیمەشق هێزەکانی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) گەڕەکی زۆراڤایان لە دیمەشق گەمارۆداوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد.
راگەیەندرا کە هێزەکانی هەتەشە تەقەیان بە دەوروبەردا کردووە و ئەو ماڵانەیان تاڵان کردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەریان و سوکایەتیان بە بنەماڵە کوردەکان کردووە.
راگەیەندرا کە دوای هەڵکوتانە سەر ماڵان هێزەکانی هەتەشە لە گەڕەکەکە کشاونەتەوە، بەڵام تائێستاش گرژییەکان بەردەوامن.