دەوڵەتی تورک کاروانی تشرینی بۆردوومان کرد: شەهیدێک و ٤ بریندار هەیە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک جەماوەری گەلی بۆردوومان کرد کە بۆ بەشداریکردن لە چالاکی ئێشكگری لە بەنداوی تشرین بەڕێ کەوتبوون. لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی سڤیل شەهیدبوو، ٤ کەس برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە گەلی سڤیلی بۆردوومان کرد کە لە کانتۆنی فوراتەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکی ئێشكگری لە بەنداوی تشرین بەڕێ کەوتبوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێک شەهیدبووە و ٤ کەس برینداربوون.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ وەستانندی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشداردەبن لە چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین، ئەمە چوارەم جارە هێرشیان دەکرێتەسەر.

٨ ی کانوونی دووەم لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی گەل، ٣ کەس شەهید و ١٥ کەس برینداربوون.