کاروانەکەی دانیشتوانی فرات گەیشتنە بەنداوی تشرین
وێڕای ئەوەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشییان کردە سەر کاروانەکەیان و برینداری لێکەوتەوە، کاروانەکەی خەڵکی کانتۆنی فرات گەیشتە بەنداوی تشرین.
وێڕای ئەوەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشییان کردە سەر کاروانەکەیان و برینداری لێکەوتەوە، کاروانەکەی خەڵکی کانتۆنی فرات گەیشتە بەنداوی تشرین.
بە سەدان کەس لە خەڵکی کانتۆنی فرات کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئێشکگری بەرخۆدان بەرەو بەنداوی تشرین کەوتبوونەڕێ، لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەریان، کاروانەکە گەیشتە بەنداوی تشرین.
لە کاتی گەیشتی کاروانەکە بە بەنداوی تشرین، دووچاری هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بوونەوە و لە ئەنجامدا چەندین کەس لە کاروانەکە بریندار بوون و زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبیلی کاروانەکە کەوتووە.