بە دیمەن

تەرمی شەهید ئەحمەد سڵێمان بە خاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد سڵێمان (ڕۆژئاوا) کە لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی شاری قامیشلۆ بە مەڕاسیمێک بە خاک سپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید ڕۆژئاوا (ئەحمەد سڵێمان) کە لە ١٠ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، بە مەڕاسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی شاری قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.

بە سەدان دانیشتوی قامیشلۆ، هەڤاڵ و بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری مەڕاسیمی بە خاک سپاردنەکە بوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ کێفۆ عوسمان بە ناوی ئەنجوومەنەوە قسەی کرد و گوتی: "گەلی قامیشلۆ، گەلی کورد، گەڕەکی عەنتەریە قەڵای شەهیدانە و سەری ڕێز لە بەردەم شەهیدان دادەنەوێنین. بەهای ئەوان بەرزە و ڕێبەریی ئێمەن".

یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازی قامیشلۆ نەزیر سۆفی ئاماژەی بەوەکرد کە لە مێژووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە تاوەکو ئەمڕۆ گەلی کورد لە بەرانبەر دووژمنی دڕندە شەڕ دەکات و بەرخۆدان دەکات.

هەڤاڵانی شەهید ڕۆژئاوا کە لە بەرەکانی بەرخۆدانن لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق پەیامی خۆیان بۆ بنەماڵەی شەهید نارد و گوتیان: "تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە و درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین و بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە".

بە ناوی بنەماڵەوە جومعە خەلیل قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە ٤هەمین شەهیدی بنەماڵەکەیانە و گوتی: "بەڵێن دەدەین کە چەکی شەهیدان لەسەر زەوی بەجێنەهێڵین و تاوەکو کۆتایی بەرخۆدان دەکەین".

لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان هەڤاڵانی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرێت" لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان شەهید بە خاک سپێردرا.