بە دیمەن

دەوڵەتی تورک هێرشی کردەسەر کاروانەکەی تشرین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردەسەر ئەو کاروانەی گەل کە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێوەبوون و بوونە ئامانجی بۆردوومانکردن.

بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ١٤:٤٨ خولەک بە کاتی ناوچەیی تۆپبارانی بەنداوی تشرینی کردووە.

هێرشەکە لەو کاتەدا ئەنجامدرا کە جەماوەری گەلی بە کاروان لە کانتۆنی کۆبانێ و جزیرەوە بە مەبەستی ئێشکگری بەرخۆدان بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتبوون.

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاڵی پشکنیکی سەر ڕێگەی کاروانەکەی گەلی بۆردوومانکراوە.

وێڕای بەردەوامی هێرشەکان کاروانەکەی گەل لە ڕۆشتنیان بۆ بەنداوەکە بەردەوام بوون.