ئێشکگری ئازادی: ڕێبەرمان ئازاد دەکەین

چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەفتەیی ٦٥٦دا لە ستراسبۆرگ بەردەوامە و پەیامی بڕیارداری لەسەر ئازاد کردنی ڕێبەر ئاپۆ درا.

بە پێشەنگایەتی 'دەستپێشخەری ئازای بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە چالاکی 'ئێشکگری ئازادی' لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایهێنان بە گۆشەگیری بەڕێوەدەبرێت.

لە هەفتەی ٦٥٦ی چالاکییەکەدا کە هەر هەفتەیە و لە وڵاتانی جیاوازی ئەورووپاوە بەشدار دەبن، سێ وڵاتپارێزی دانیشتووی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەکە ئەنجام دەدەن.

پەیوەست بە ئامانجی چالاکیی ئێشکگرییەکەوە کە عەلی چیمەن، موستەفا دەمیر و ڕەجەب ئۆغهان لە ئێشکگریدان ڕاگەیاندراوێکییان دا.

وتەبێژی گرووپەکە عەلی چیمەن گوتی: "٢٦ ساڵە ڕێبەرمان لە زینداندایە. بە بڕیارین لە شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ."

چیمەن لە قسەکانییدا بانگەوازی لە هەموو کەسێک بۆ تێکۆشان کرد و وتی: "بانگەوازی لە هەموو کەسێک بەگشتی و بەتایبەت لە گەلەکەمان و گەنجانی کورد دەکەین کە خاوەنداری لەم ئێشکگرییە بکەن."