لە بۆردوومانکردنی خەرتوومدا زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

تۆڕی خۆبەخشانی ڕزگاری سودان ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند زیاتر لە ١٢٠ کەس لە بۆردوومانی ناوچەیەکی خەرتوومدا گیانیان لە دەستداوە.

ڕاگەیاندرا بۆردوومانەکە لە ناوچەی ئۆمدرمانی نزیک خەرتوومی پایتەختی سودان ئەنجام دراوە.

یەکەی دەستوەردانی خێرا کە بەشێکە لە تۆڕی خۆبەخشان و لە تەواوی ئەو وڵاتەدا فریاگوزرای سەرەتایی ئەنجام دەدەن، دەربارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی دار ئەل-سەلامە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئۆمدرمانی و بەشێکی گەورەی خەرتووەمە، ڕاگەیاندراوێکی دا.

یەکەی فریاگوزاری خێرا رایگەیاند، "بە گوێرەی خەمڵاندنی سەرەتایی ١٢٠ مەدەنی لە دەرنجامی هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە."

ئەم هێرشانەش بەردەوامی شەڕو ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزی سەربازی سودان و هاوبەشی پێشووی هێزەکانی پشتیوانی خێرایە (هەپەبە) کە لە نیسانی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بەردەوامە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ٦ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند، لە سودان بە هۆی 'قەیرانی مرۆیی نائاساییەوە' زیاتر لە ٣٠ ملیۆن هاوڵاتی پێویستیان بە هاوکارییە.

هەر بە گوێرەی داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە هۆی شەڕوئاڵۆزییەکانەوە ١١،٥ملیۆن کەس ئاوارەبوون و خەرتوومی پایتەختییان جێهێشتووە.

هەپەبە و سوپا، بە دەیان جار بەهۆی بە ئامانجگرتنی مەدەنیی و جیاوازی نەکردن لە بۆردوومانکردنی هەرێمەکانی نیشتەجێبوون تۆمەتبارکراون.