لە کۆڵن یادی شێخ سەعید و هەڤاڵانی دەکرێتەوە
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە سەدساڵەی لە سێدارەدانییاندا یادی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی دەکرێتەوە.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە سەدساڵەی لە سێدارەدانییاندا یادی شێخ سەعید و هەڤاڵەکانی دەکرێتەوە.
تورهالی ڕایگەیاند که بە دامەزراندنی کۆمار، ئەو بەڵێنانەی به گەلی کورد دران، به خێراییەوە پێچەوانە بووەو بۆ نکۆڵی، پاکتاوکاری و وتی: "وتیان ئێمە له دامەزراندنی کۆماردا پێکەوە بووین، بەڵام دواتر نکۆڵی لە گەلەکەمان کرا. ڕاپەڕینی شێخ سەعید و هەڤاڵانی ڕاپەڕینێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو تێكۆشانێک بوو بۆ پاراستنی گەلەکەمان، بە له سێدارەدانی ئەوان، کۆمەڵکوژی مێژوو و ناسنامەی گەلێک بوو، ئەمڕۆیش هێشتا گۆڕەکانیان نادیارە. ئەو تێکۆشانەی کە ١٠٠ساڵ پێش دەستی پێکرد و بەدیلێک کە درا قەت لە بیرمان نەکردووە.
بۆیە دەبێت لە ١٠٠ـەمین ساڵوەگەری ئەواندا کەسانێک کە رێبازی ئەوانیان هەڵگرتووە لەدەوری یەک کۆببنەوە."
بە بیرهێنانەوەی ئەوان ئەرکی مێژوویی ئێمەیە
تورهالی ڕایگەیاند دەبێت گەلی کورد، ئێزدی، عەلەوی بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، گەنجان، ژنان و گەورە و بچوک لەم ڕۆژە مێژووییەدا لە دەوری یەک کۆببنەوە و وتی: "ئەوەی ١٠٠ ساڵ پێش ڕوویدا تەنیا لەناو بردنی بەرخۆدان بوو، لە هەمان کاتدا بەشێوەیەکی سیستماتیک نکۆڵی کردنی و پاکتاوکاری لەبەرامبەر گەلەکەمان بوو، قوتابخانەکانمان داخران، پێشەنگەکانمان لەسێدارەدران، زمانەکەمان قەدەغەکرا. ئەمڕۆ، بەبیرهێنانەوەی ناوی شێخ سەعید خاوەندارێتی کردنە لە زمانی قەدەغەکراو و مافە دەستبەسەرداگیراوەکانمان. بەو بۆنەوە بەشداریکردن لە مەراسیمی یادکردنەوەی کۆڵن و برۆکسەل ئەرکێکی مێژووییە."
کۆبوونەوەکە لە ٢٩ی حوزەیران لە شاری کۆڵن لە هۆڵی هیومارکێت بەڕێوەدەچێت.