ئەمریکا کوبای لە لیستی 'پشتگیردان بە تیرۆر' دەرهێنا
دوای ئەوەی ئەمریکا کوبای لە لیستی 'ئەو وڵاتانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن' دەرهێنا، هاڤانا ڕایگەیاند ٥٥٣ سزادراو ئازاد دەکات.
دوای ئەوەی ئەمریکا کوبای لە لیستی 'ئەو وڵاتانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن' دەرهێنا، هاڤانا ڕایگەیاند ٥٥٣ سزادراو ئازاد دەکات.
جۆی بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە بڕیارێکی چاوەڕوننەکرا کوبای لە 'لیستی ڕەشی ئەمریکا' دەرهێنا. بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشكریکرد بڕیارەکە لە لایەن کۆشکی سپییەوە بە یاداشتێکی فەرمی مۆرکراوە و دەستنیشانیکردووە کە بڕیارەکە دەبێتە هاندان بۆ بەردانی چەندین سزادراو.
لە دوای بڕیارەکە، لای خۆیەوە کوبا ئاشکرایکرد لە ماوەیەکی نزیکدا ٥٥٣ زیندانیکراو ئازاد دەکرێت، وەزارەتی ناوخۆی کوبا ئاماژەی بەوەداوە بەردانی سزادراوەکان هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام دەدرێت.
زانراوە لەو سزادراوانە خۆپیشاندەر و پاریزەری مافەکانی مرۆڤی تێدایە.
ئەم بڕیارەی بایدن لە کاتێکدایە تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ دەستبەکاربوونی دۆڵاند ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، کە چاوەڕوان دەکرێت پارتەکەی ترەمپ کاردانەوەی تووندیان هەبێت لە بەرانبەر بەرپرسە کۆمەنیستەکانی کوبا.
دۆناڵد ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بە بڕیارێک لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا هەریەک لە وڵاتانی کۆریای باکوور، ئێران، کوبا و سووریایی خستە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە.