هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئارنهایم شەرمەزار کرا

کوردستانیانی دانیشتووی ئارنهایم لە گۆڕەپانی ویلمسپلەین کۆبوونەوە و بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ستاندێکی پێدانی زانیارییان دانا.

کوردستانیان لە شاری ئارنهایمی هۆڵندا بە ئامانجی رسواکردن و شەرمەزارکردنی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە گۆڕەپانی ویلمسپلەین ستاندیان دانا.

لە سەر ستاندەکە کە نوسرابوو، "رۆژئاوا بپارێزە"، بروشە و بڵاوکراوە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداو، کۆگای گەنم و ناوچەکانی نیشتەجێبوون، هێرشەکانی چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریا و سیاسەتە دوژمنکارانەکانی هەتەشە بەرامبەر بە ژنان دابەش کران.