ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی لە جنێڤ کۆبوونەوە
بە هەفتەیەک بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، نوێنەرانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی حکومەتی تاران لە جنێڤی سویسرا کۆبوونەوە
بە هەفتەیەک بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، نوێنەرانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی حکومەتی تاران لە جنێڤی سویسرا کۆبوونەوە
شاندی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەگەڵ شاندی پێکهاتوو لە نوێنەرانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە جنێڤ دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ وەک سەکی ئەمریکا بە فەرمی دەستبەکاردەبێت. ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆیدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠٢١ لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشابووەوە و لە بەرزترین ئاستدا سیاسەتی گوشار و گەمارۆی خستبووە سەر تاران.
بەر لە سێ مانگیش لە جنێڤ لە نێوان ئێران و نوێنەرانی سێ وڵاتە ئەوروپیەکەدا دانوستانی نهێنی بەڕێوەچووبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای راگەیاندووە، کە ئەوەی بەڕێوەدەچێت دانوستان نییە. لایەنی ئێرانیش بە هەمان شێوە گفتوگۆکانی بە راگۆڕینەوە و راوێژ ناوبرد.