لە گەڕەکی کۆرنیش ٥ تابوور دامەزران

دانیشتووانی گەڕەکی کۆرنیشی قامیشلۆ بۆ پشتیوانی قەسەدە ٥ تابوور دامەزران.

دانیشتووانی گەڕەکی کۆرنیشی سەر بە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی پشتگیری بۆ قەسەدە و یەپەژە، ٥ تابووریان دامەزراند و بەشداری هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) بوون.

تابوورەکان ژنان و پیاوان دەگرنەخۆ، ناوی شەهید مەزڵوم و عەزیز عەرەب و مزگین و چەکدار و گەنجێتی لە تابوورەکان نراون.

دامەزراندنی تابوورەکان بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرا کرا، تێیدا دووپاتکرایەوە دانیشتووانی گەڕەکەکە ئامادەن بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێمەکە بوەستنەوە و پشتگیری لە قەسەدە و یەپەژە و یەپەگە بکەن.

لەکۆتاییدا جەختکراوەتەوە گەل دەست لە خاکەکەی هەڵناگرێت و ڕێگە نادات دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بکەونە نێو هەرێمەکە.