شەهید میترا ژیانێک لە بەرخۆدانی لە پاش خۆی بەجێهێشت...
گەریلا میترا مانی کە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمی خواکورک لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو، ژیانێکی پڕ لە بەرخودان و گۆرانییەکانی ئازادیی لە پاش خۆی بەجێهێشت.
گەریلا میترا مانی کە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمی خواکورک لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو، ژیانێکی پڕ لە بەرخودان و گۆرانییەکانی ئازادیی لە پاش خۆی بەجێهێشت.
رۆڵەکانی گەلی کورد کە لە وڵاتە داگیرکراوەکەیان لەگەڵ ئازاری قورس گەورەبوون، بەردەوام ئاواتیان ئەوە بووە کە رۆژێک کوردستان ئازاد بکرێت. لەبەر ئەوە لە هەموو شارێک هەنگاو بە هەنگاو روویان کردووەتە رێبەر ئاپۆ و بوونە جەنگاوەری دۆزی گەلی کورد. پێکەنینیان بووە گوڵێک لەسەر روخساریان، دەنگیان بووە ئاوازی ئازادی، زایەڵەی ئەو دەنگە لە هەموو شوێنێکی جیهان دەنگ دەداتەوە، بووە دەنگی هۆگرانی ئازادی و ژنانی بە دیلگیراو. بزە و قسەیان مرۆڤی سەرسام و شەیدای خۆی کرد. هەڤاڵ میترا مانی (زەینەب ئاسلان)-یش یەک لەو گەریلایانە بوو؛ کاتێک کەسێک بۆ تاقە جارێک دەیبینی، حەیران و سەرسامی دەبوو. ئەو خاوەن هەڵوێستی ژنانی بۆتان بوو، ئەو هەڵوێستەش بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆوە دەوڵەمەند کرابوو.
لە جەزیرەی بۆتان کە ناوەندی بەرخودانە، لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو و بە چیرۆکەکانی بەرخودانی گەلەکەمانەوە گەورەبوو. ئەگەر منداڵێک لە کاتی لەدایکبوونیدا هەر زوو هەستی بە ئازاری گەلەکەی کرد، ئایندەی خۆیشی بەو جۆرە هەر لە رۆژی یەکەمەوە دیاری دەکات. هێشتا منداڵ بوو، تۆوی بەرخودان لە دڵیدا شین بوون. کاتێک بووە ژنێکی گەنج هەرگیز دەستبەرداری بانگەوازەکانی سەردەمی منداڵی نەبوو. لەبەر ئەوە لە هەموو کۆڵان و شەقامێکی جزیرەدا شایەتی بەرخودان و مەینەتیەکانی گەلەکەی. لەهەر هەنگاوێکیدا هاواری دایکان، دەنگی بەرخودان و دەنگی هەزاران بێریڤانی بیست. ئەو دەنگەی بە بنەما گرت و پەیجورییەکانی دەستپێکرد. ئەوەش بووە مایەی ئەوەی رووبکاتە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان. هەربۆیە خوێندنگەی فاشیزمی جێهێشت و لە تافی لاوێتیدا هاتەریزی تێکۆشانی گەلەکەیەوە.
زەینەب ئاسلان کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە خەباتی گەنجانداکرد، هەر لەو تەمەنە گەنجییەدا چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت. بەشداری لە پرۆسەی خۆبەرێوەبەریدا کرد و چەندین کاری گرنگی بە ئەنجام گەیاند. وەک ژنێکی بۆتان هەموو دەرفەتێکی بە وریاییەوە بەکارهێنا و لە دژی دوژمن بە شێوەی کاریگەر تێکۆشانی کرد. سەرباری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەرگیز سازشی لەسەر بەرخودان نەکرد. بە تامەزرۆیی و هۆگری خۆیەوە هێرشەکانی دوژمنی تێکشکاند، جارێکی دیکە نیشانیدایەوە کە گەنجانی کورد هەرگیز دەستبەرداری دۆزی ئازادی نەبوون. زەینەب ئاسلان دەیزانی کە لە بەرامبەر ژیانی سیستم ژیانی جێگرەوە تەنیا لەناو ریزەکانی گەریلادایە و لەو کاتەیدا کە هێرشی دژوار دەکرایە سەر بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد، بڕیاریدا بەشداریی ریزەکانی گەریلا ببێت. لە ساڵی ٢٠١٥دا رووی کردە چیا. بە سوێند و پەیمانی زیندووڕاگرتنی شەهیدان یەکەم هەنگاوی لە ریزەکانی گەریلادا هەڵگرت و ناوی میترا مانی بۆ خۆی هەڵبژارد.
هێڵی زیلان و بێریتانەکانی بۆخۆی بە بنەما گرت
گەریلا میترا مانی کە ژنێکی زۆر ژیر و لێهاتوو بوو، دەیزانی کە لە ناو تێکۆشاندا دەبێت چ جۆرە هەنگاوێک بنێت. لە هەر هەنگاوێکی بەهێزیدا زیاتر لە ئامانجەکەی نزیک دەبووەوە. دوابەدوای خولی پەروەردەی شەڕڤانی نوێ ویستی بە شێوەی چالاکانە بەشداری لە شەڕدا بکات و ببێتە گەریلایەکی ئازا، ئەنجامگر و شەڕڤانێکی بەهێز. لە رووی سەربازییەوە دەیویست گەشە بکات و بەشداری لەناو پەروەردەی پسپۆڕیدا کرد. وەک گەریلایەکی یەژاستاری شارەزا کە خولی پەروەردەی بڕی، بۆ ئەوەی تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانی بکاتە، پێشنیازی کرد کە رووبکاتە ئەو گۆڕەپانانەی شەڕ تیایاندا دژواربوو.
هەڤاڵ میترا بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکانی هەموو ئاستەنگییەکانی بەردەم خۆی راماڵی و بووە شەڕڤانێکی ژنی پێشەنگی تێکۆشانیی ئازادی. هاوڕێ میترا گەریلایەکی فرەرەهەند بوو. هەم هونەرمەند، هەمیش شەڕڤان بوو. هێندەی گۆرانییەکانی بە هونەرەکەی لە شەڕدا هەڵوێستێکی ستاتیکایی و جوانیناسی نیشان دەدات. وەک ئاوی روونی دیجلە، وەک چیای جودی بێگەرد و شکۆمەند بوو. بە گۆرانییەکانی دەنگی چیای دەگەیاندە رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی. میترا بۆتانی لە ناو ژیانیدا بووە نوێنەرێکی هێڵی زیلان و بێریتان. بە وتە، هەڵوێست و تێکۆشانی هیوای بە چواردەور و هاوڕێیانی دەبەخشی.
لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی خواکورک لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەگەڵ هاوڕێکەی بە ناوی ئەکین دڵدا (زلێخا مەحجوب) شەهید بوو. شەهید میترا کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە شێوەی سەرکەوتووانە بەجێگەیاند، ژیانێک لە بەرخودان و ئاوازەکانی ئازادی لە پاش خۆی بەجێهێشت.